
ئەمڕۆ جارێکی تر محەمەد ئەمين نوێنەری جوتيارانی سەرگەران ، لە دادگای دووبز دەبێ ئامادەبێت،
لەسەر دوو سکاڵا ی تایبەت بەو ڕووداوی لە ٢/١٧ی ساڵی ڕابردوو، لە گوندی شەناغە ی سنووری ناحیەی سەرگەڕان ڕوویدا ،لە کاتێکدا هێزە سەربازیەکان پەلاماری جووتیارە کوردەکەیانداو هەوڵیاندا دەستگیری بکەن.
جووتیارە کوردەکە دووسکاڵای لەسەر هەیە ٫ یەکەمیان لەلایەن سەربازەکەوە پەلاماردرەرکە تۆمار کراوە ،دووەمیان لەلایەن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک ،،،،
بەپێی زانیاریەکان پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ دادوەر بڕیاری کۆتایی لەبارەی یەکێک لە سکاڵاکان بدات