
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی، ڕایگەیاند'' کاریگەری ئەم شەپۆلەی بەفربارین بەرەو لاوازی دەچێت بەڵام پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.''
کەشناسی هەرێم، بڵاویکردەوە'' سەبارەت بەرەوشی کەش و هەوای ئەمشەو کاریگەری ئەم شەپۆلە بەرەو لاوازی دەچێت ، وەلە ناوچە شاخاووییەکان کاریگەریەکەی دەمێنێتەوە بەشێوەی بەفر بارینی پچر پچر و کرێوە.''
ئاماژەبەوەشکراوە، سێ شەممە کاریگەریەکەی نامێنێت بەڵام پلەکانی گەرما هەر بە نزمی دەمێنێتەوە .
کەشناسی دەلێت'' هۆشداری دەدەین ئەم شەو و کاتەکانی بەیانی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت سەنتەری پارێزگای هەولێر لە سفر پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەڵەبجە بۆ ژێر پلەی سفر دادەبەزیت.''
هاوکات، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین بۆ ژێر -٣ پلە دادەبەزێت و ناوچە شاخەویەکان بۆ ژێر -٦ پلەی سیلیزی دادەبەزێت لەگەڵ دروست بوونی دیاردەی شەختە .