شارەزایەكی كەشناسی ئاشكرای دەكات ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری باران زیاترە لە بەفر و ئەو شەپۆلەش تا سەری ساڵ بەردەوام دەبێت و زۆرینەی ناوچەكان دەگرێتەوە و  رۆژانی داهاتوو داهاتوو ناوەندی نزمەپاڵەپەستۆی جەمسەریی زۆر دوورە لەناوچەکانمان بۆیە ئەمجارە لەسەرەتای حاڵەتەکە پلەی گەرمی نزمترە پاشان لەناوەراست و کۆتایدا کەش گەرمترەبێت واتا ئەگەر لە هەندێ شوێنیش سەرەتا بەفر ببارێت دواتر ئەبێتەوە بەباران بۆیە ئەمجارە پێشبینی ناکەین بەفر ببارێتەوە.

 بە پێی پێشبینییەکە لەسەنتەری شارەکان یان ئەو شوێنانەی کەمتر لە ١٠٠٠ مەتر بەرزن بیشبارێت بەفرێکی تەر ئەبێت کە نابێتە هۆی ئەوەی خاک لەخۆی بگرێت و دواتریش ئەبێتەوە بەباران، ئەم حسابەتە بۆ سنوری دهۆک و هەولێر و راپەرینە واتا سەنتەری شاری دهۆک و هەولێر و رانیە و قەڵادزێ و سۆران و کۆیە ئەمجارە بارانە و تەنها لەسەرەتادا ئەگەر هەیە بۆ ماوەیەکی کورت بەفر ببارێتەوە .

 لەسنوری سلێمانی و هەڵەبجە بارستە هەواکە لاوازترە لێرەوە لەبەرزی ١٢٠٠ بۆ ١٣٠٠ ئەگەری بەفری راستەقینە ئەبێت لەو بەرزیە کەمتر بەهەمان شێوە بەفرێکی تەر ئەبێت لەگەڵ باراندا ، بەڵام ناوچە شاخاویە بەرزەکان جارێکی دیکە بەفرێکی زۆر ئەبارێتەوە و پلەی گەرمی و ساردی کەشەکە وەک خۆی ئەمێنێتەوە و گۆرانکاری ئەوتۆی بەسەردا نایەت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا