
كەشناسی پێشبینیەكانی بڵاوكردەوە و دەڵێ: لەناوەراستی شەوی رابردوەوە كۆتایی بە شەپۆلی بەفر و باران هاتووە و لەناوەراستی ئەم مانگەش ئەگەری هاتنی شەپۆلێكی بەهێز دەكرێت.
کەشناسی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکات شەپۆلی بەفر و باران کۆتایی بێت.
کەشناسی ڕایگەیاند'' پێشبینی دەکرێ شەپۆلی بەفر و باران بارین کۆتایی بێت کە چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە.''
ئاماژە بەوەشكراوە بۆ سبەی بەیانی ڕۆژی شەممە ٣ی کانونی دووەم، ئاسمان نیمچە هەور بۆ پەڵەهەور دەبێت و نزمترین پلەکانی گەرما ١ بۆ ٢ پلە نزمدەبێتەوە لە سەنتەری شارەکان وە لە ناوچە شاخاوییەکان ٢ بۆ ٤ پلە نزمدەبێتەوە بەبەراورد بە پلەکانی گەرمی ئەمڕۆ بەڵام بەرزترین پلەکانی گەرما ٢ بۆ ٣ پلە بەرزدەبێتەوە.
هەروەها پێشبینی دروست بوونی تەم هەیە لە هەندێک لە ناوچەکانی گەرمیان و ناوچەکانی ڕۆژئاوای سلێمانی و چەمچەماڵ و بازیان و قەرەداغ و تەکیە و ناوچەکان ڕاپەڕین و هەندێ لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک .
بارانی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم:
هەولێر دڵۆپ دڵۆپ باریوە
پیرمام ٠.٣ ملم
سلێمانی ٧.٩ ملم
چەمچەماڵ ٢.٧ ملم
ئاکرێ ٠.٢ ملم
ئامێدی ٩.٠ ملم
بامەرنر ٩.٤ ملم
بازیان ٣.٤ ملم
دەربەندیخان ٤٩.٦ ملم
هەڵەبجە ٢٧.٦ ملم
کەلار ٢.٨ ملم
چۆمان ٦.٨ ملم