
شارەزایەكی كەشناسی رایگەیاند لەم چەند رۆژەی دادێ پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوەو كەش و هەوا خۆش دەبێت، هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران روو لە هەرێم و ناوچەكە دەكات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، بەهۆی هاتنی بارستەهەوایەکی نیمچەگەرمی مامناوەند لە باکووری ئەفریقاوە، لە سبەینێ دووشەممەوە پلەی گەرمی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ٢ بۆ ٣ پلە بەرزدەبێتەوە.
لەم ناوچانە پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن
وتی، لە شەواندا پلەی گەرمی تا رادەیەک لە ناوچە دەشتاییەکان نزمدەبێت و هەست بە سەرما دەکرێت و لە ناوچە شاخاوییەکان لەژێر سفر پلەی سیلیزی دەمێنێتەوە.