
لە شاری کەرکوک تەرمی ئافرەتێک بە کوژراوی لە ناو ماڵەکەی خۆی دۆزراوەتەوەو لایەنە ئەمنیەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
پەیامنێری ڕێگای کوردستان لە کەرکوک ڕایگەیاند، زانیاری لە سەرچاوەیەکی ئەمنی تایبەت لەو بارەیەوە وەرگرتووەو ئاماژەی پێدەکات، کە لە گەڕەکی قەسابخانەی شاری کەرکوک ئافرەتێک لەلایەن کەسێکی نەناسراو بە کەتەر لێیدراوەو سەری لە لەشی جیاکردووەتەوە.
ڕونشیکردەوە، ئافرەتە کوژراوەکە لە دایکبووی 1986ی شاری مووسڵە.
ووتیشی هێزە ئەمنیەکان لە ڕێگای کامێرای چاودێریەوە زانیاریان لە بارەی ڕووداوەکە دەستکەوتووەو بۆ دەستگیرکردنی بکوژەکە لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.