لە  چوارچێوەی  كارەكانی كۆنگرەی 24ی وڵاتانی ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە شاری لاهای هۆڵەندا , تۆریی  KONCICC  بە هاوكاری رێكخراوەكانی دژ بە جینۆساید و چەك سمینارێكی  لە رۆژی چوارشەمە رێكەوتی 3-12-2025  رێكخست , كە ژمارەیەك بەرچاو  لە  میوانانی بیانی لە باڵوێزی وڵاتان , بەرپرسی رێكخراوە جیهانییەكان و رۆژنامەنووسان و چالاكوانانی جینۆسایدی بیانی ئامادە بوون , بە یەكێك لە سمینارە سەركەوتووەكانی كۆڕبەندەكە  داریكرا,لە رووی ئامادەكارییەوە , هاوكات نمایشی فلیم و  پیشانگای كتێب و بڵاوكراوە  كرا.

لە تەوەری یەكەم  سێ قوربانی جینۆساید دارا محەمەد عەلی رزگاربووی  زیندانەكانی دووبز و نگرە سەلمان , سۆنیا رزگاربووی  جینۆسایدی شەنگال,  لوقمان عەبدالقادر رزگاربووی كیمیابارانی شاری هەڵەبجە قسەیان كرد و چیرۆكی تراژیدی خۆیان گێڕایەوە , لە پانێڵی دووەم  سالار مەحمود  و  خاتوو عەدالەت عومەر و  هابیل حاجی ئەحمەد  سەبارەت بە دۆسیەی ئەنفال , گۆڕی بە كۆمەڵی كورد لە عێراق,  تێكشكاندنی داعش لە لایەن جەنگاوەرانی كورد  و ئاوا كردنی مۆنمێنتی شەهیدانی پێشمەرگە لە مۆنمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ قسەیان كرد, لە كۆتاییدا  خواردن و شیرینی كوردی پێشكەش بە میوانەكان كرا.

هەموو ئەم چالاكیانە  لە 15 ساڵی رابردوو  لە  سەر حیسابی خۆمان ئەنجاممان داوە, دوور لە هاوكاری دەرەكی بەڕێوە چووە.

 

No description available.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا