ڕێكخراوه‌كانی مامۆستایانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ماف و كێشه‌كانی مامۆستایان، ئه‌نجومه‌نێكیان پێكهێنا و یاداشتێكیان بڵاو كرده‌وه‌.

ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوی مامۆستایانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی كه‌ پێكهاتوون له‌ هه‌ر یه‌ك "مامۆستایانی ڕەوتی هەڵوێست، مامۆستایانی کۆمەڵی دادگەریی، ده‌سته‌ی مامۆستایانی یه‌كگرتوو، ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستایان و مامۆستایانی سەربەخۆ، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌نجومه‌نێكیان بۆ ماف و كێشه‌كانی مامۆستایان پێكهێنا.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا دەقی یاداشتەکەیان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە:

ڕاگەیەنراوێک

 ئێمە وەکو چەند لایەنێکی مامۆستایانی دەرەوەی دەسەڵات، لە سۆنگەی هەستکردنمان به بەرپرسیارێتی و ئه‌ركی سەر شانمان، دوای کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ یەکتری، لەسەرئەم خاڵانەی لاى خوارەوە ڕێکەوتووین و بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین:

 1- هاودەنگی و هاوهەڵوێستی و کار و چالاکی و یه‌ك بەرەیی لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات بە پێویست دەزانین لە پێناوی مافەکانی مامۆستایان و تەواوی مووچەخۆران.

2- داواکارین لە دەسەڵاتدارانی هەرێم و ئەندام پەرلەمانە دەرچووەکانى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەوڵی جددی بده‌ن تا مووچەی هەردوو مانگی 11 و 12 /2025 بۆ تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکرێت و چیتر باسی فەوتانیان نەکرێت.

 3- بەردەوام دەبین لە پێناوی داکۆکیکردن لە هەموو مافە ڕەواکانی مامۆستایان، لە پێشەوەیاندا داواکارین لە ساڵی نوێ و لە مانگی یەکدا سه‌رمووچه‌ و پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و تەواوی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە، کە بە نا یاسایی چه‌ندین ساڵە وەستێنراوە.

 4- هەموو ڕێگه‌یەکی مەدەنی و یاسایی دەگرینەبەر بۆ دەستەبەرکردنی مافەڕەواکانی مامۆستایان و مامۆستایانی خانەنشین.

5- بەڕێزەوە داوا لە سەرکردایەتی هەموو حزب و لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات و ئەندام پەرلەمانە بەڕێزەکان دەکەین هاوکارمان بن لە ڕێگه‌ی هەوڵدانمان بۆ مافەکانی مامۆستایان، بۆ ڕوونکردنەوەی شێوازی پشتگیریکردنیان بۆمان سەردانی هەموو لایەک دەکەین.

 6- (ئەنجومەنی داکۆکیکار لە مافەکانی مامۆستایان)ڕادەگەیەنین، ده‌رگه‌ی ئه‌نجومه‌نیش به‌ڕووی هه‌موو لایه‌ن و رێكخراو و كه‌سانی داكۆكیكار له‌ مافه‌كانی مامۆستایان كراوه‌ ده‌بێت.

 ٭مامۆستایانی ڕەوتی هەڵوێست

 ٭مامۆستایانی کۆمەڵی دادگەریی

 ٭ده‌سته‌ی مامۆستایانی یه‌كگرتوو

 ٭ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستایان 

 ٭مامۆستایانی سەربەخۆ

                                                                                                                             هەولێر

22-12-2025

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا