
ئەمڕۆ دکتۆر یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، کە لە ماوەی ساڵی 2025دا زیاتر لە 5 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی خوێن تۆمارکراون.
نەقشبەندی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیانووە"نەخۆشخانەکە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، 2127 حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی خوێنی تۆمارکردووە"، ڕوونیشیکردەوە کە " 3147 حاڵەتیان تووشبوونی پشتڕاستکراوەی شێرپەنجە بوون."
نەقشبەندی ئاماژەی بەوەش کرد کە "نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک لە پێشەنگی لیستی جۆری تووشبووەکاندایە، کە 630 حاڵەت تۆمارکراوە، هەروەها لە هەمان ماوەدا 190حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە لەنێوان منداڵاندا تۆمارکراوە."
باسی لەوەش کرد کە "ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن نزیکەی 50٪ی ئەم حاڵەتانە دانیشتووی پارێزگای سلێمانین، لە کاتێکدا ڕێژەکەی تری نەخۆشەکان لە ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تری عێراقەوە هاتوون بۆ چارەسەر"، جەختیشی کردەوە کە "تەنها پارێزگای سلێمانی (بەبێ ناوچەکانی تر) 1448حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی تێدا تۆمارکراوە."