
گرژیەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران نرخی زێڕی بەرز كردەوە ئەمڕۆ بەیانی شەممە ٧ی شوباتی ٢٠٢٦ زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخەکەی بەرز بووەوە و نرخی هەر ئۆنسەیەک بە ٤ هەزار و ٩٦٨دۆلارە. ئۆنسەیەک ٣١.١٠٠ گرامە، یەک مسقاڵ ٥ گرامە، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزارو ٩٠٠دینار خەمڵێنراوە.
هاوکات ئۆنسەیەک زیو نزم بووە بە ٧٥ دۆلارە
نرخی جۆرەکانی زێڕ بەم شێوەیەیە:
- نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیاری ٢٤ بە ١ ملیۆن و ٢٤٢هەزار دینارە.
- نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیاری ٢٢ بە یەک ملیۆن و ١٣٧هەزار دینارە.
- نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیار ٢١ بە یەک ملیۆن و ٨٧هەزار دینارە.
- نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار ١٨ بە ٩٣٨هەزار دینارە.
دوێنێ نرخەکانی بەم شێوەیە بوون:
- نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیاری ٢٤ بە ١ ملیۆن و ٢٢٣ هەزار دینارە.
- نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیاری ٢٢ بە یەک ملیۆن و ١١٩ هەزار دینارە.
- نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیار ٢١ بە یەک ملیۆن و ٧١ هەزار دینارە.
- نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار ١٨ بە ٩٢٤ هەزار دینارە.