
هەر چەندە پێشتر ،سەرکردەکانی عەرەب و تورکمان و كوتلەكانیان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، جەختیان لەسەر دەكردەوە لە 1/1/2026، پۆستی پارێزگار بەپێی رێككەوتنی پێكهێنانی ئیدارەی پارێزگا دەدەرێت بە توركمان و دواتر پۆستەكە بۆ عەرەب دەبێت، بەڵام تائێستا هیچ گفتوگۆ و لێدوانێكی فەرمی لەلایەن هیچ کام لە لایەنە سیاسیەکانی هەرسێ پێکهاتەکە، دەربارەی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری كەركوك لە ئارادا نییە.
ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووش رێبوار تەها کاندیدی دەرچووی پەرلەمانی عێراق ، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی وەک کاندیدی دەرچوو، پێشکەش بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کردو لە پۆستەکەی وەک پارێزگار بەردەوام دەبێت.