پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی کوردستانەوە: بۆ بەڕێز/ هاوڕێ ئیسماعیل ئەحمەد سەعید
بابەت/ پرسەنامە
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کچی ئازیزتان (مامۆستا چاوەڕوان)مان پێگەیشت، کە دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشیدا ماڵئاوایی یەکجاری لە ژیان کرد.
بەناوی مەکتەبی سیاسی و سەرجەم هاوڕێیانی حزبی شیوعیی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و تەواوی ئەندامانی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
ئێمە لە کاتێکدا هاوبەشی خەمتانین، بە ڕێز و پێزانینەوە دەڕوانینە مێژووی خەبات و تێکۆشانی جەنابتان کە وەک هاوڕێیەکی دێرین لە پێش ڕاپەڕینەوە لە ڕیزەکانی ڕێکخستنی نهێنیدا تێکۆشاون و، تا ئێستاش وەک ئەندامێکی دڵسۆز و نموونەیی بە شێوەی خۆبەخشانە بەردەوامن لە کار و چالاکی بۆ حزب و گەلەکەتان. لەدەستدانی ڕۆڵەیەکی ئازیز بۆ تێکۆشەرێکی وەک ئێوە جێگای داخێکی گەورەیە.
لە ناخی دڵمانەوە هیوای سەبووری و ئارامی و دڵنەوایی بۆ ئێوە و کەسوکار دەخوازین.
یادی هەمیشە بەرز و بەڕێز بێت و ئەمە دوا ناخۆشی و کۆستی بنەماڵە سەربەرزەکەتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی شیوعیی کوردستان
١/ ١/ ٢٠٢٦

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا