لەسەردەمی دەسەڵاتی حزبی بەعس ، عەرەبێکی خەڵکی شاری موسڵ پارجە زەویەکی خۆی بەخشیوە بۆ دروستکردنی فرۆکەخانەی موسڵ، لە بەرانبەردا رژێمی بەعس هەزار و 400دۆنم زەوی کوردی گوندی گورزەیی سەر بە ناحیەی پردێ وەک قەرەبوو بەو عەرەبە بەخشیوە. 

مەولود گورزەیی کە یەکێکە لە دانیشتوانی گوندی گورزەیی بەرێگای کورستانـی وت، لە نەوەتەکان هاوڵاتیەکی خەڵکی موسڵ لەسەردەمی دەسەڵاتی حزبی بەعس ، عەرەبێکی خەڵکی شاری موسڵ پارجە زەویەکی خۆی بەخشیوە بۆ دروستکردنی فرۆکەخانەی موسڵ، لە بەرانبەردا رژێمی بەعس هەزار و 400دۆنم زەوی کوردی گوندی گورزەیی سەر بە ناحیەی پردێی، وەک قەرەبوو بەو عەرەبە بەخشیوەو بە دوو تاپۆ زەویەکەی گۆڕیوەتە سەر ناوی ئەو هاووڵاتیە.

ووتیشی ئەو هاوڵاتیە هەستاوە بە نوێکردنەوەی تاپۆکەی و ئێستا دەیەوێت لە ڕێگەی فشاری،سوپاوە زەویەکە وەربگرێتەوە، لەکاتێکدا ئێمەش تاپۆی خۆمان هەیە .

وتیشی  گەنمەشامیمان چاندووە وەرزی دورینەوەی هاتوە، چەندین جارە هەوڵە دەدەین بی دورینەوە سوپای عێراق رێگەمان پێ نادات، بەبیانوی ئەوەی زەویەکە کێشەی لەسەرە، ، ڕونشیکردەوە دوێنێ جارێک دیکە سوپا هاتۆتە سەرمان شەوی ڕابردووش فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک سەردانی گوندەکەی کردووە، سەرەتا پێ وتین بەروبومەکانتان بیدورنەوە و گوندەکەی جێهێشتووە و رۆیشتووە بەڵام دوای چەند ولەکێک گەڕاوەتەوەو وتوویەتی لەسەروی خۆمەوە پەیوەندیم پێوەکراوە کەنابێت بدوردرێتەوە ، ئێستا دەڵێت بەمەرجێک رێگەتان پێدەدەین بیدورنەوە بەڵێن نامەپڕبکەنەوە کە جارێک دیکە ئەو زەویە نەچێنن  ئەوکات رێگەتان پێدەدەین، ئێمەش ئەو مەرجە ڕەتدەکەینەوه ، وتیشی ئەگەر بێت و باران ببارێت ئەوە رەنجی ئەمساڵمان بەبادەچێت، 

مەولود وتیشی هاوڵاتیە عەرەبەکە دەڵێت کێشەم نیە نیوەی زەویەکەم پێ بدەن ئەوەی دیکەی بۆخۆتان ، بەڵام ئێمە رازینین چونکە ئەو زەویە،  زەوی باوباپیرانمانە وتاپۆشمان هەیە.

بڕیارە ئەمڕۆ لەبارەگای سوپا خەڵکی گوندی گورزەیی لەگەڵ سوپادا لەسەر ئەو کێشەیە کۆببنەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا