
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان پشتگیری له نووسه‌ران و بیرمه‌ندان حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن و د. یونس راوی ده‌كات
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، ناڕه‌زایه‌تی خۆی له‌به‌رامبه‌ر خراپ به‌كارهێنانی بڕگه‌و مادده یاساییه‌كان ده‌رده‌بڕێت بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادی بیروڕا و داهێنانی نووسه‌ر و بیرمه‌ندانی كوردستان . له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، سه‌ندیكا ته‌واوی پشتگیری خۆی بۆ نووسه‌ر و بیرمه‌ندی دیاری كوردستان حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن و نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری دیار د.یونس راوی ده‌رده‌بڕێت، له‌و كه‌یسه یاساییانه‌ی له‌دژیان كراوه‌ته‌وه‌و هه‌وڵی چه‌ند باره ده‌درێت، پانتایی دیموكراسی و ئازادی راده‌بڕین به‌خراپ سوود وه‌رگرتن له‌یاسا به‌ركاره‌كان به‌رته‌سك بكرێته‌وه.
لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی و مافی رۆژنامه‌نووسان
28ی كانوونی یه‌كه‌می 2025