
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده، له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویان كردۆته‌وه: به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێوه، مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانمان، سه‌ردانی یه‌كێك له خاڵه سه‌ربازییه‌كانی كرد‌و پیرۆزبایی خۆی ئاڕاسته‌ی شه‌ڕڤانان كرد و جه‌ختی له پێزانینی بۆ قوربانیدانه‌كانیان و رۆڵیان له به‌رگریكردن له ناوچه‌كه كرده‌وه.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات- هه‌سه‌ده‌ش له په‌یامێكدا له تۆڕی ئێكس وتویه‌تی، پیرۆزبایی سه‌ری ساڵی نوێ ئاڕاسته‌ی هه‌مو گه‌لی سوریامان به هه‌موو پێكهاته و ره‌نگه‌كانییه‌وه، هه‌ڤاڵانی شه‌ڕڤانمان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ین. خواستی خۆمان بۆ پێكه‌وه‌كاركردن له‌پێناو سوریایه‌كی خۆشگوزه‌ران دوپاتده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی مه‌زلوم عه‌بدی هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له بێ مووچه‌یی ساڵی نوییان به‌ڕێكرد و هیچ یه‌كێك له برپرسه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانیان نه‌كردن.