
بەخەم و پەژارەوە ئەمڕۆ هەواڵی كۆچی دوایی ژنە تێكۆشەریكمان پێگەیشت دونیایەك خەمباری كردین، كە لە زۆربەی سەردانەكانمدا بۆ كفری سەردانم دەكرد، ئەم هاوڕێیە لە سەرەتای هەفتاكانەوە پەیوەندی كردە ڕیزەكانی حیزبی شیوعی عێراق، ئەندامێكی چالاكی حیزب بوو ، ماڵەكەی لەهەموو زەرف و زەمەنێكدا جێی متمانەكراوی پێشمەرگەو كادرەكانی حیزب بوو ، هەر لەو ماڵەوە چەندین نامەو پۆستی حیزب دەگەیشتە ڕێكخراوو ئەندامانی حیزب.
پێویستە ڕاستییەك هەیە بوترێ كە ئازایەتی ئەم هاوڕێیە بەدەر نەبوو لە هاوكاری هاوسەرەكەی هاوڕێی كۆچكردوومان سەلاح ی حاجی حمە ساڵح ناسراو به جواد ، لەهەڵمەتی هێرشی بەعس بۆ سەر ڕێكخراوەكانی حیزبی شیوعی عێراق ئەم هاوڕێیە لە گەل زیاتر لە چل ژنە شیوعی لە گوندی دووانزە ئیمام ڕاپێچی لێكوڵینەوەو ئازاردان بوون لە لایەن ئەمن و مونزەمەی بەعسەوە ، بۆ چەندین جار بانگ كراو و ئازار وئەشکەنجە درا.
هەر لەدوای بریارەكەی حیزب بۆ ئیعادەی ڕێكخستنەكان و هەڵبژاردنی خەباتی شاخ هاوڕێ پەیوەندی كردەوە، بۆ كاری حزبی و هاوكاری پێشمەرگەو كادرو ئەندامانی حیزب، لەوانە مفرەزەكانی شەهید عبدولعزیزو حەسیب و سەلام دووانزە ئیمامی و قادری كاكەباش وهتد،،،
لە كاتی شەڕی براكوژی سەردانی شەهید كاوە گەرمیانی و هاوڕێكانی دەکرد.
لێرەدا سەرە خۆشی لە كوڕان و كچان و بنەماڵەو كەس و كاری دەكەم و بەشداری خەمیانم.