یەکێتیی نووسەرانی کورد - لقی سلێمانی ، نیگەرانی و قبوڵنەکردنی فەزای دەمکوتکردن و ڕێگریی لە دەربڕینی ئازادانەی نووسەران لە ڕای خۆیان ، دەخاتە بەردەم ڕای گشتی .. کە بە ئامانجی بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکانە لە هەرێمی کورستان و ئێمە تەواو هاوڕاین لەسەر ئەو میتۆدەی کە دەبێت قەلەم بە قەڵەم و ڕا بە ڕا وەڵام بدرێتەوە نەك بە ترس و هەڕەشەی بێدەنگ کردن و دەستبردن بۆ ئارامیی ژیانی نووسەران .. وەك چۆن لە ڕابردوودا ، بەرۆکی شاعیری بەڕێز (قوبادی جەلیزادە) یان گرت ، ئەمڕۆ نووسەرانێکی دی دووچاری هەمان هەڕەشە دەبنەوە لەوانەش (حەمە سەعید حەسەن و یونس ڕاوی)  .. ئێمە داواکارین کە یاسا سەروەر بێت بەسەر هەموواندا و نەبێتە مەیدانی پێشێلکردنی مافە سەرەتاییەکانی نووسەران !!

یەکێتیی نووسەرانی کورد - لقی سلێمانی

٢٦ / ١٢ / ٢٠٢٥ - سلێمانی

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا