
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە لێدوانێکی نوێدا ئاماژە بە گۆڕانکارییەکی گەورە دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پرۆسەی ئاشتی ناوخۆی تورکیا دەبێت.
لێدوانەکەی ئەردۆغان:
ڕێککەوتنەکە فشارەکانی سەر پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەکەکە کەم دەکاتەوە.
دەبێتە هۆی سەقامگیری هەمیشەیی و چارەسەری سیاسی لە ناوچەکە.
ڕێککەوتنی،دیمەشق - هەسەدە:
ئاگربەست: ڕاگرتنی دەستبەجێی هەموو جۆرە پێکدادانێک.
تێکەڵبوونی سەربازی: ڕێکخستنی شەڕڤانانی هەسەدە لە چوارچێوەی فیرقەیەکی نوێی سوپای سوریا.
بەبۆچوونی چاودێرانی سیاسی،ئەمە گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە گوتاری تورکیا؛ وا دیارە لایەنە نێودەوڵەتییەکان ئەنقەرەیان قایل کردووە کە ئەم ڕێککەوتنە "کلیلی چارەسەری" کێشە ناوخۆییەکانی تورکیاشە.