
ئاسیاسێڵ پابەندبوونی تەواوەتی خۆی دووپات دەکاتەوە و سەرجەم پابەندبوونە یاسایی و داراییەکانی بەرامبەر بە حکومەتی عێراقی جێبەجێ دەکات
بەغدا، عێراق –5ـی کانونی دووەمی 2026، ئاسیاسێڵ پابەندبوونی تەواوەتی خۆی بە هەمووپابەندبوونەیاسایی و داراییاکانی بەرامبەر بە حکومەتی عێراق دووپاتدەکاتەوە. لەگەڵ کۆتاییهاتنی ساڵی2025ـدا، ئاسیاسێڵ هەمووئەو پابەندبوونە داراییانەی لە ئەستۆیدایە بەجێیهێناوە لە چوارچێوەیڕێکارە بەرکار و پەسەندکراوەکان لەگەڵلایەنە حکومییە پەیوەندیدارەکان،هەر وەکو ئەوەی لە هەموو ساڵە داراییەکاندا ئەنجامیداوە.
ئاسیاسێڵڕوونی دەکاتەوە کە لە ئێستادا هیچ پابەندبوونێکی داراییلە ئەستۆی کۆمپانیادا نیە بەرامبەر بە حکومەتی عێراقی، ئەمەشلە چوارچێوەی پابەندبوونی بەردەوامیدا بە شەفافیەت و دیسپیلینی دارایی و کارکردن بە گوێرەی ڕێکارەیاسایی و ڕێکخراوەییە کارپێکراوەکان.
ئەم پابەندبوونە هاوشان و هاوتەریبە لەگەڵڕۆڵی ئاسیاسێڵ وەک هاوبەشێکی نیشتمانی بەرپرسیار،کە بەشداری دەکات لە پشتیوانی کردنی ئابووریی نیشتمانی و بەهێزکردنی گەنجینەی دەوڵەت،بە جۆرێک مۆدێلێکی ئەرێنیکاری هاوبەشی تەندروست و درێژخایەن لە نێوان هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا نیشانبدات.
ئاسیاسێڵ سوپاس و پێزانینی خۆیئاڕاستەی کۆمیسیۆنیگەیاندن و ڕاگەیاندن "CMC" دەکات بۆ هاوکاری پیشەییانەیی و ئەوڕۆڵیڕێکخراوەییەی کە دەیگێڕێت، بە جۆرێک کە بەشدارە لە بەهێزکردنی سەقامگیری و پاڵپشتیکردنی ژینگەیەکی کارکردنیلەباری بەردەوام بۆ کەرتی پەیوەندییەکان لە عێراق.
ئاسیاسێڵ پابەندبوونی خۆی بەڕۆڵی خۆیەوە وەک هاوبەشێکی نیشتمانی بەرپرسیار دووپاتدەکاتەوە، لەگەڵ جێبەجێ کردنی هەمووپابەندییەکانی و بەردەوامیدانی بە وەبەرهێنانلە پەرەپێدانی کەرتی پەیوەندییەکان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان.
-کۆتایی-
دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژمارهى بهشدرابووانی نزیکەی 20 مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق و یەکەمین کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر 06.99٪ ـى دانيشتوانى عێراق دهگرێتهوه، ئهمهش وا دهكات كه تۆڕهكهى ببێته بەربڵاوترین تۆڕى مۆبايل بە فراوانترین ڕووماڵەوە لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کواڵیتی لە عێراق دابیندەکات.
پەیوەندییەکانی ئاسیاسێڵ، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان:
بۆ زانیای زیاتر: www.asiacell.com