
سۆما فتاح ـ هەڵەبجه
لە هەرێمی کوردستان ، کێشە وگرفتە کۆمەڵایەتیەکان ساڵانێکە بەردەوامی هەیە و هێشتا حکومەت نەیتوانیوە ڕێگیری بکات لە زیادبوونی قوربانیەکانی ئەو ڕووداوانە، توێژەرێک پێ وایە، زاڵبوووای داب و نەریت هۆکاری گرفتەکانە و هێشتا خەڵک بەشێکی بەبیرکردنەوەی جاران بیرلەگرفتەکان دەکاتەوە بۆ چارەسەر، چالاکوانێکیش پێی وایە، هێشتا ئافرەتان قوربانی دەستی داب و نەریتن.
سازگار قادر، قوتابی زانکۆی هەڵەبجەیە، دەڵێت: سەرەڕای پێشکەوتنی کۆمەڵگا لە زۆر بواری جیاجیاوە، بەڵام هێشتا پیاوە بەتەمەنەکان بەشێکیان بە کلتور و داب و نەریتی جاران بیردەکەنەوە، هێشتا پییان عەیبە مناڵەکانیان بەسەردەمی ئێستا بیربکەنەوە، بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن، ئەو کەسەی دەیانەوێ بژین لەگەڵی وەک هاوژین، دەبێ بەدڵی دایک و باوکیان شوو بکەن، ئەگەر سەد ساڵ دانیشن و هاوسەرگیری نەکەن.
وتیشی: دەیان کچ و کوڕ هەن لەبەر زاڵبوۆنی داب و نەریت بەیەک نەگەیشتوون، هەمیشە وابووە، کوڕ وکچان کراونەتە قوربانی بیری تەسکی کەس وکاریان ، چەندین کوڕ سەری خۆیان هەڵگرتووە و وڵاتیان جێهێشتووە، چەندین کچ خۆی سووتاندووە، یان کارەساتی بەسەر خۆیدا هێناوە.
چیمەن کریم ، کچێکی دانیشتووی شاری سلێمانیە و پەیمانگای تەکنیکی تەواو کردووە. باس لە ڕووداوێکی ناخۆشی خۆی دەکات، کە لەهەڕەشەی کووشتنەوە سەرچاوە، دەگریت ، لەوبارەیەوە دەڵێت، برایەکم بەناوی م. ک ، لەساڵی ۲۰۱٥ ، لەلایەن خانەوادەی ئەو کەسەی خۆشی دەویست هەڕەشەی کوشتنی لێکراو چەند جارێک بەدوایدا گەڕان بیکوژن، تەنها لەبەر ئەوەی خۆشەویستی کچەکەیان بوو، بەڵام سەری خۆی هەلگرت و ڕۆیشت و لەم وڵاتە نەما.
لەدرێژەی قسەکانیدا، ئاماژەی بەوەشدا، براکەم لە پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان دەوامی دەکرد،لەساڵی ۲۰۱٥،لەشوێنی کارەکەی کەسێکی ناسیوە و خۆشی ویستووە و پەیوەندی لەنێوانیان دروست بووە، دووجار چووەتە داوای بۆ ئەوەی پەیوەندیی خۆشەویستیان بگۆڕێت بۆ ژیانی هاوسەرگیری و ببیتە خاوەن ژن ومناڵ بەڵام کەس وکاری کچەکە، بەهۆی ئەوەی سەر بەرەوتی سەلەفی بوون و براکەشم لەسەر ڕێبازی ئەوان نەبوو، ڕێگایان نەدا براکەم و خۆشەویستەکەی بەیەک بگەن.
چیمەن، لەدرێژەی سەرگوزشتە تاڵەکەیدا، دەڵێت:براکەم وکچە خۆشتەویستەکەی ، بێگوومان پەیوەندیەکەیان درێژەی کێشاو، لەپیناو دوورکەوتنەوەیان لەیەکتری ، بووختانی پەیوەندیی جەستەییان بۆ دروستکردون و خانەوادەی کچەکە، بڕیاری کوشتنی براکەمیاندا و هەڕەشەیان لێکرد وچەند جارێک بەدوایدا گەڕان تا بیکوژن.
هەروەها ناوبراوباسی لەوەشکرد،سەرەتای خۆشەویستی براکەم و کچەکە دەگەڕێتەوە بۆ بینینی یەکتر لەنەخۆشخانەی دەربەندیخان و بەهۆی بەشی خویندنی براکەمەوە پەیوەندییان دروست بوو، ئەوەندە عاشق و هۆگری یەکبوون، زۆرکات خەڵک وای دەزانی ئەمانە هاوسەرن، هەرچەندە ماڵی کچەکە سەلەفی وبراکەی من دوورلەوان، بەڵام دواجار براکەم ڕۆیشت ووانزیکەی چەندساڵێکە هەواڵی نازانین،هەرچەندە چەند جارێک چووە بەشی کۆمەڵایەتی بۆ چارەسەر کێشەکەی بەڵام کێشەیان بۆ چارەسەر نەکرد، هۆکاری هەممووی زاڵی داب و نەریت و کلتوری کۆنی کۆمەڵگایە، ئەم ڕووداوانە ڕوووو ئەدەن .
سۆران محمود، مامۆستای ئامادەییە، لەسەید سادق، ئەو بۆچوونی لەسەر داب ونەریتی کۆمەڵگا وایە، ئەو ڕووداوانەی ئێستا ڕوو دەدەن لەهەرێمی کوردستان بەشێکی زۆرییان کاریگەری بیرکردنەوەی خەڵکە ،کە بیری ۲۰ ساڵ بەر لەئێستا بیر دەکەنەوە، کچێکییان حەزی لەکوڕێکە بەدڵی ئەوان نیە نایدەنە شوو، کچەکەیان حەزی لەکوڕێکە نوێژ ناکات ، لەسەر بیروباوەڕی ئەوان نیە ، ناهێڵن بۆ یەک بن، ئێستاش پێیان وایە کێشەکان بەتفەنگ چاڕەسەر دەبن، ئەمانە ڕێگیرییان لێنەکرێت تووشی کێشە وگرفتی زۆر گەورە تر دەبین.
سۆران، باسی لەوەشکرد، حکومەتی هەرێم ،کەمتەرخەم بووە ڵەهوشیارکردنەوەی خەڵک ڕیگای دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانی بەژیانی خەڵک ، تەواو زەمەنی ئەوە نەما تۆ کچەکەت نەدەی بەکوڕێک لەبەر ئەوەی ئەو حزبە نیە کەتۆی باوک هەیت، ئێستا لە کۆمەڵگا پێشکەوتووەکان ، بڕیار لەدەس دووانەیە واتە کچ وکوڕ ، ژیان پێکدێننو ژڕ بەختەوەر ترین مرۆڤی کۆمەڵگان .
زەینەب عەزیز، چالاکوانی بواری ئافرەتان، بۆ ڕێگای کوردستان وتی : وەک ڕێکخراوەکان بەردەوام کوڕ و سمینار و کۆبونەووەمان هەیە لەگەڵ توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگا بەتایبەت ئافرەتان و دایکان و باوکان، بۆ ئەوەی پێیان بڵێین ، ئیتر کاتی ئەوەیە ئێوە خۆشبەختی منداڵەکانتان بوویت، نەک ڕێگیریان لێبکەن ـەدڵ خۆیان بخوینن، هاوسەرگیری بکەن، بەدوای ئاواتی خۆیانەوە بن، گرفتەکان بەگفتوگۆ چاڕەسەر بکەن، کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆی خێزانی بگەیەننە ئەنجام .
وتیشی : لەلای ئێمە دەڵین باش بەسەر چاو، بەڵام دوای ئەوەی ئێمە نەماین لایان، بەعەقڵ خۆیان کار دەکەن، تاوانی کچ چیە لەناخۆشەویستی کوڕێکدا بتوێتەوە و بەڵێن بەکوڕ بدات خۆشترین ژیانی بۆ دروست بکات بەڵام . باوکی لەبەر ئەوەی کوڕەکە بەدڵی ئەونیە ، یان لەیەک حزب نین، ئیتر نابیت بۆ یەک بن، ئەمەیە کارەسات.
ئاوات قادر، مامۆستای زانکۆ لەبەشی کۆمەڵناسی ، بۆ ڕێگای کوردستان،وتی : کۆمەڵگای کوردی هێشتا لەقەیرانی بیرکردنەوەدایە، بەتایبەت ئەو ناوچانەی کە خەڵکەکەی کۆمەڵایەتی ترن، تا ئێستا بیر لەعەیبە و نابیت و نا و بڤە وترسناکە ،کاردەکەن، ئەمانەش دەرئەنجامی خراپی لێکەوتوەتەوە، دەین ئافرەت کوژران بێ ئەوەی هۆکاری ئاشکرابکرێت، بەس لەبەر ئەوەی ئافرەت بووە، تێیاندایە حەزی لەکوڕێک بووە خۆشی ویستوو، بڕیاریداوە هاوسەرگیری بکات ، بەڵام باوک،برا، مام، خاڵ ، گرفتیان بۆ دروست کردووە، کوڕ سەر خۆی هەڵگرتووە،
لەدرێژەی قسەکانیدا، زیاتر وتی : لەئەمساڵدا، چەندین کەس بەهۆی کێشەی کۆنی کۆمەڵایەتیەوە کوژراون، دەساڵ بەر لەئیستا گرفتی بووە، ئێستا دەکوژریت، وڵات پڕ بووە لە گرفتی جوراوجۆر ، دەیان کچ لەمەکتەب وزانکۆ دەرکراون بەس لەبەر ئەوەی زانزاوە لەگەڵ کوڕێکدا قسەی هەیە، چەندین کەس هەڕەشەی لێکراوە ـەس لەبەز ئەوەی کچێکی خۆش ویستووه.
هەروەها، وتیشی : ئەمساڵ لە کوردستان، ئاماری هەرەشەکان زیاتر بوونە، کێشەکان ئێستا هەرەشەی کووشتن و لەناوبردن و دەیانی تری تێکەوتووە، حکومەت کەم تەرخەمە ، زۆر بەداخەوە، پێویستە ڕێگیری لێبکریت، ئەگینا کارەساتی زۆر خراپی لێدەکەوێتەوە.