گومان دەکرێت ئەو ئافرەتەی ئێوارەی دوێنێ  لەگەڕەکی قەسابخانەی شاری کەرکوک بەکەتر کوژرا ،یەکێک لە براکانی بێت، کە پێشتر چەکداری داعش بوە و بە مادەی 4ی تیرۆر داواکراوە.

تا ئێستا ئەو برا داواکراوەی ئافرەتە کوژراوەکە دەستگیرنەکراوە، بەڵام هەریەک لە هاوسەری ئافرەتەکە و یەکێک لە کوڕەکانی و برازایەکی هاوسەرەکەی دەستگیرکراون.

بەپێی زانیاریەکان هۆکاری کوشتنەکە کێشەی خێزانیە و لایەنە ئەمنیەکانیش بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەو هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوە سەرەکیەکە.

شایانی بیرهێنانەوەیە ئێوارەی دوێنێ ، لە گەڕەکی قەسابخانەی شاری کەرکوک تەرمی ئافرەتێک لە ناو ماڵەکەی خۆی، لەگەڕەکی قەسابخانەی شاری کەرکوک دۆزرایەوە، کە خەڵکی شاری مووسڵەو تەمەنی نزیک چڵ ساڵ دەبێت

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا