
ئەمشەو لە سنووری گەرمیان ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی بڕیوە، سەرچاوەیەکیش دەڵێت، روداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بوە.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار بە ڕێگای کوردستانی ڕاگەیاند، ژنەکە بە چەقۆ و بەشێوەیەکی تەواوەتی ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی لێکردوەتەوە.
وتیشی، پیاوەکە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەکەمان، چارەسەری فریاگوزاریی پێویستی بۆ کراوە و بۆ چارەسەری زیاتر رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.
بەپێی سەرچاوەکە، دەوترێت ژن و مێردەکە کێشەی خێزانییان هەبوە، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بخاتەڕو.