
چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەسەڵاتدار ، هەوڵدەدات لەوناوچانەی زۆرینەی دانیشتوانەکەی شیعەن و موقتەدا سەدر بایکۆتی هەڵبژاردنی تێدا ڕاگەیاندووە،زۆرترین دەنگدەر بۆ خۆی کۆبکاتەوە.
لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی هۆشداریانداوە لە ئەگەری بایکۆتی پێکهاتەی شیعە لە هەڵبژاردنەکان، ئەوا شیعە زۆرینە بۆ پێکهێنانی حکومەت لە دەست دەدات،بە لە دەستدانی زۆرینەش بەعسیەکان دەگەڕێنەوە دەسەڵات یاخود پێکهاتەی سوننە دەبێتە خاوەنی زۆرینە،کە لەئێستاداسەرکردەکانیان داوای بەشداری کارا دەکەن لە هەڵبژاردنەکان" کە بڕیارە لە 11 تشرين دووەمی داهاتوو بەڕێوە بچێت.
بە بۆچونی چاودێرانی سیاسی ئەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی پەنای بۆ دەبات دوو ئامانجی هەیە.
ئامانجی یەکەمیان".لەم پڕو پاگەندەیە ترساندنی شیعەکانە و هەوڵدانە بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و هاوکات ترسی خۆیانە لە شکست و دۆڕان.
ئامانجی دووەمیان" بەم پڕوپاگەندانە ڕەوتی سەدر بەرپرسیار دەکات لەبەرانبەر لاواز کردنی شیعە لە بەرانبەر پێکهاتەکانی تری عێراق".
چاودێران پێیان وایه چوار چێوەی هاوئاهەنگی لە پەلەقاژەدایەو پەنا بۆ هەموو میکانیزمێک دەبات بۆ مانەوە لە دەسەڵات،بەبۆچونی چاودێران، سوننەکان ناچنە کێبڕکێی شیعەوە لە پارێزگاکانی باشور،بەو پێیەی پارێزگاکانی باشور قورسایی شیعەن،بەڵام پێشبینی دەکرێت بایکۆتی سەدر لە بەغدا کاریگەری لەسەر دەنگ و کورسی شیعەکان هەبێت و لە بەرژەوەندی سوننەکاندابێت
بە بۆچونی شارەزایانی بواری هەڵبژاردن،لە خولی ئەمجارەشدا گۆڕانکاری لە کورسی پێکهاتەکان ڕونادات،شیعە پشکی خۆی هەیە کە نزیکەی180 نوێنەری دەچێتە پەرلەمان و سوننە و کوردیش کورسیەکانی لەناوچەکانی خۆیان بەدەست دێنن.بەڵام دیار نییه لایەنەکانی نێو چوار چێوەی هاوئاهەنگی زۆرینە دەبەن یاخود هاوشێوەی ساڵی 2021 ڕوبەڕوی شکست دەبنەوە.
پێشیان وایە شیعەی دەسەڵاتدار بەهۆی ئەوەی نەیانتوانیوە خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن، ترسیان لە تۆڵەی دەنگدەری شیعە هەیە، بۆیە پەنا بۆ پڕوپاگەندەی گەڕانەوەی بەعسیەکان دەبەن و لەو ڕێگەیەوە خەڵک دەەرسێنن.