دوای دوو ساڵ راوەستانی گەشتی ئاسمانی نێوان تركیا و سلێمانی ئەمڕۆ دەستیپێكردەوەو بڕیار ئەمڕۆ یەكەم فرۆكە بەرەو توركیا هەڵبفڕێ‌.

 رێباز محەممەد خەلیل، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی بەوەکالەت لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند'' کرانەوەی ئاسمانیی تورکیا ژمارەی گەشتەکانیان زیاد دەکات.''

وتیشی'' داخرانی ئاسمانی تورکیا ٣٥٪ چالاکییە گەشتاریی و بازرگانییەکانی فڕۆکەخانەکەی کەمکردبووەوە، لە سەرەتای مانگی ١٢، هێڵێکی دیکەی ئاسمانی گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەستپێدەکاتەوە و هەوڵدەدەن گەشتەکانیان زیاتر بکەن. ''

 هاوکات، بەرەبەیانیی ئەمرۆ دووشەممە، ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، یەکەم گەشت لەلایەن هێڵی ئاسمانیی تورکش ئێیەرلاینز لە تورکیاوە بۆ سلێمانی دەبێت، کۆمپانیاکە هەفتانە ٤ گەشتی دەبێت.

یەکەمجار تورکیا لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٣، ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا داخست، ئەوەش بە پاساوی زیادبوونی چالاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سنوورەکە و زیادبوونی هەژموونی ئەو پارتە لە فڕۆکەخانەکەدا، وەکو تورکیا ئاماژەی پێدەکرد.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا