
لە ڕاگەیەندراوێکدا، حزبی شیوعی میسر پێشوازی لە لێدوانەکەی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی مسر کرد سەبارەت بە دەستکاری نەکردنی دەستوور و ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێزگرتن لە دەستوور بنەمای متمانەی نێوان گەل و دەسەڵاتە و ڕاگەیاندنی ئەم هەڵوێستە ئاراستەیەکی ئەرێنییە.
لەگەڵ ئەوەشدا حزبی شیوعی جەختی کردەوە، کە بۆ سەلماندنی پابەندبوونی ڕاستەقینە بە دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات پێویستە ئەم ڕاگەیاندنە بە هەنگاوی کرداری پشتیوانی بکرێت، وەک ئازادی سیاسی و زامنکردنی ئازادیی دەربڕین و کۆتاییهێنان بە فشارەکانی سەر چالاکیی حزبی لەگەڵ ئازادکردنی زیندانیانی بیروڕا و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ تەواوی هاووڵاتییان لە هەڵبژاردنەکاندا بەبێ دەستوەردانی ئەمنی و کارگێڕی.
لە کۆتاییدا حزبی شیوعی میسر ڕایگەیاند کە ڕێزگرتنی ڕاستەقینەی دەستوور لە جێبەجێکردنی ماددەکانیدایە بەتایبەت مافە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان و بەبێ ئەم هەنگاوانەش لێدوانەکان بە کرداری ڕەنگدانەوەیان لەلایەن خەڵک و هێزە سیاسییەکانەوە ناهێنرێتە دی
