كەلتورتەنها شعر نیە

 هیوا مستەفا


كورد  گەلێكی دەوڵەمەندە بە میراتی ئەدەبی و  هونەرو چەندین ژانری ڕۆشنبیری و مەعریفی تر ، بەڵام جێگای سەرنج و تێڕامانە زۆر جار كاتێك لەنێوەندی ڕۆشنبیری و چەندین بواری تری نەتەوەیی کە قسە لەسەر كەلتوری كوردی دەكرێت تەنها ناوی شاعیران دێتە بەرچاوو ناویان دەهێرێت بۆنموونە شاعیرانی گەورەی  وەكو نالی و مەحوی و حاجی قادری كۆیی و گۆرران و .. هتد كە بەشعرەكانیان کەداهێنان و بنەمایەكی پتەویان بۆزمان و ئەدەبی  كوردی دانابەزۆری لەناو بوارەکانی خوێندن وپەروەردەی کوردی تەنها ناوی ئەوان دێت و بوارە مەعریفییەکانی تر فەرامۆش دەکرێت، لەکاتێکدا بچینە ناو مێژوو  ئەمە تەنها بەشێكە لە وێنەی تەواوی کەوولتورو داهێنانەکانی تر، چونکە 
ئەگەر بە دیدێكی فراوانتر و قووڵتر سەیری مێژوو بكەین دەبینین جگە لە شاعیران لەبواری هونەریش  خاوەنی داهێنانی مەزن و چەندین هونەرمەندی گەورەین ،خاوەنی چەندین میوزیك ژەنی لێهاتوو ، گۆرانیبێژی ناودار ، شانۆكار و دەرهێنەر و شێوەكار و پەیكەرساز و رۆماننووسی گەورەین.
لەبواری گۆرانی و میوزیكدا ،هەروەها دەبێت ئەوەشمان لەبیربێت کە هونەری بەرزی گۆرانی و دەنگ و ئاواز هەمیشە بەشێكی گەورە بووە لە مێژوو ژیانی كورد ،نەک هەرئەوە بەڵکو بەستەولاوک وحەیران  کۆمەڵە ئامرازێك بوونە بۆڕووبەڕووبوونەوەی سیاسەتی جینۆسایدو پاکتاوکردنی نەتەوەیی دژی  نەتەوەکەمان و هەروەها بوونەتە بنەماو ئامرازی  پاراستنی زمان ومۆرکی نیشتمانی و نەتەوەییمان لەفەوتان و لەناوچوون ،هەروەها بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و ناسنامەی نەتەوەیی.هەڵبەت بەگەڕانەوەیەک بۆنێو لاپەڕەکانی مێژوومان دەبینین کەوا چەندین گۆڕانی بێژ و لاوک بێژوو گۆرانیبێژی مەزن دەبینین کە لەڕێگای هونەرەکەیان هاوشانی شاعیرانی کورد ڕۆڵی گەورەیان بینیوە لەخزمەت کردن بەفەرهەنگ وزمان وم ۆرک و ماهییەتی نەتەوەییمان هەربۆیەش   كە ئەگەر پێشمەرگە وەکو سومبولێک بە گیان و خۆێنی خۆی پارێزگاری لە خاك و نیشتمان كردبێت ، ئەوە هورنەمەندانیش بە دەنگ و سرود و گۆرانیەكانیان ورەیان بەگەل و پێشمەرگە بە خشیوە  هیوا و ئومێدیان لە دڵی خەڵكدا زیندوو ڕاگرتوە هەستی نیشتمانیان لە نەوەیەك بۆ نەوەیەكی تر گواستۆتەوە. 
لەبوراری شانۆ و دراماشدا چەندین دەرهێنە و نووسەری وامان هەیە كە بەرهەمەكانیان لەسەر تەختەی شانۆ چ ڕۆلێكی هەبووە لە بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری کە ئەمانەش بەشێكن لە وێنەی گشتی ڕەهەندە بنچینەییەکانی كەلتوری كوردی .
بەڵام بەداخەوە ئەوەی مایەی حەسرەت و سەرنجە ئەوەیە  لە زۆربەی پرۆگرامەكانی خوێندن تەنها تیشك خراوتە سەر شاعیرو شیعری شاعیران ، بوارەكانی تر وەكو گۆرانی و میوزیك و شانۆ و هونەرەكانی دیكە  فەرامۆشكراوە ئەومەش وایكردووە قوتابیان تەنها بە بەشێكی سنوردار لە میراتی كلتورەکەیان    ئاشنابن نەزانن كلتوریان لەهەموو بوارەکانی تر چەندە دەوڵەمەندە، هەبۆیەش 
پێویستە لە داهاتوو وەزارەتی پەروەردە و دامەزراوە پەیوەندیدارەكان پرۆگرامەكانی خوێندن بە شێوەیەكی زانستی نوێ‌ بكەنەوە بە جۆرێك هەموو بورەكانی تری کولتوورو داهێنان تێدا فەراهەم و رەچاوبكرێت تاكو نەوەكانی داهاتوو بە دیدێكی فراوانتر و هۆشیارتر سەیری ناسنامە و میراتی خۆیان بكەن و بەوڕاستیە ئاشنابن و تێ بگەن کەوا ئەدەب وهونەر هەردوولا بەیەکەوە بەردی بناغە و شادەماری پێشکەوتنی کۆمەڵ و چەک و ئامرازی بەرگری کردن بوون لەماهییەت و زمانمان و بوونی گەلەکەمان.
 

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا