ژووری هەواڵ

 

 



بەپێی خوێندنەوە و لێکدانەوەی بەشێک لە شرۆڤەکاران و چاودێرانی سیاسی، کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەی جورف سەخر گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە هاوکێشە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراقدا دروست دەکات و وەک سەرکەوتنێکی گەورە بۆ عەلی زەیدی هەژمار دەکرێت، کە کۆمەڵێک ڕەهەندی ناوخۆیی و هەرێمی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.
​چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن، لێدان و شکستپێهێنانی حزبوڵا کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لێدانە لە هەژموونی ئێران لە ناوچەکەدا و لە هەمان کاتدا ئاماژەیە بۆ نزیکبوونەوەی زیاتری عەلی زەیدی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. 
بە بۆچوونی شرۆڤەکاران، ئەم هەنگاوە بە پشتیوانی و هاندانی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت، بۆیە ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی زەیدی هەست بە غرووری و باڵادەستیی زیاتر بکات و لە داهاتوودا هەوڵی فراوانکردنی هەژموونی بدات بەرەو ناوچەکانی دیکە، تەنانەت ئەگەری ئەوەش دەخەنە ڕوو کە گوشار و گێچەڵی زیاتر بە هەرێمی کوردستان بکات.
لەچەند هەفتەی ڕابردوو، تۆم باراک نێردەی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ڕاشکاوانە وتی، عێراق بەرەو یەک دەوڵەت و یەک نەتەوە هەنگاو دەنێت، چاودێران ئەم لێدوانەی باراک بەجۆرێک لەهەڵکردنی گڵۆپی سەوز لێکدەدەنەوە بۆ زەیدی، تا مەبەستی هەر شوێنێک بێت پەلاماری بدات و ئەوان هاوکاری بن.
​لە کۆتاییدا، چاودێرانی سیاسی هۆشداری دەدەن کە هەموو ئەم پێشهات و گۆڕانکارییە خێرایانە لە کاتێکدان کە نێوماڵی کورد بەهۆی بەردەوامیی ململانێ و ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، لە دۆخێکی لاوازدایە و لە بری یەکڕیزیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێشهاتە نوێیەکان ململانیە سیاسیەکانیان زیاتر قوڵکردووەتەوە.

powered by social2s

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا