
لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگری، هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، لە ماوەی دوو ڕۆژدا، ئۆپەراسیۆنێکی پشکنینیان ئەنجامدا کە ژمارەیەک حەشارگەی پاشماوەکانی چەکدارانی داعشی لە ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکوک کردە ئامانج.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیی جۆراوجۆردا گیرا کە لەناو ئەو حەشارگانەدا شاردرابوونەوە و بەپێی ڕێکارە یاساییە پەسەندکراوەکان مامەڵەیان لەگەڵدا کرا.
دەزگای دژەتیرۆر جەختیشی کردووەتەوە کە بەردەوام دەبێت لە ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی داعش و پشکنینی حەشارگەکانیان، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمان و هاووڵاتییان.
