بەپێی ڕاپۆرتێکی میدیایی ئیسرائیل،هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی ئیسرائیل لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پیلانێکی داڕێژراو کە لەلایەن ئێران و گروپە چەکدارەکانی عێراقەوە ئامادەکراوە بۆ پەلاماردانی ئیسرائیل.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی(والا) ی نزیک لە حکومەتی ئیسرائیل، کەپشت بە زانیاری هەواڵگری سوپاو دەزگای موساد دەبەستێت ، ئاماژەی پێکردووە، کە دەزگای هەواڵگری و ئیدارەی سەربازی باکور، چالاکی و جمۆجۆڵی دووژمنکارانەی لە ناو خاکی عێراق دەستنیشانکردووەو ئامانجیش لەو جموجۆڵانە هێرشکردنە بۆ سەر ئیسرائیل.

هێماشی بۆکردووە " کە تاران لەم دوایانەدا پەرەی بە تواناکانی گروپە چەکدارە عێراقیەکانی نزیک لە خۆی داوەو هاوکاریەکانی بۆیان زیاد کردووە".

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ئەم جموجۆڵانە "هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس بۆ بەغداو دیدارو کۆبونەوەکانی لەگەڵ سەرکردەی گروپە چەکدارەکان".

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە کۆبونەوەی نێوان قائانی و سەرکردەی گروپە چەکدارەکان،پیلانی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل ئامادەکراوە، 

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە لەڕێگەی دوو بژاردەی سەرەکییەوە پیلانی پەلاماردانی ئیسرائیل ئامادەکراوە، یەکەمیان پەلاماردانی ئیسرائیلە لەڕێگەی ئاسمانی و موشەکەوە، کە تێیدا درۆن و موشەک لە عێراقەوە ئاراستەی ئیسرائیل دەکرێت ، دووەمیان مانۆڕێکی زەمینیە کە لە عێراقەوە دەستپێدەکات و بە سوریادا تێدەپەڕێت و ئەگەریش هەیە شۆڕبێتەوە بۆ سنوری ئوردن، بەم جۆرە لە چەند میحوەرێکەوە پەلاماری ئیسرائیل بدرێت".

ڕۆژنامەکە جەختی لەسەر کردووەتەوە ، کە پیلانەکە ئامادەیە بۆ جێبەجێکردن ،هەرکاتێک ئێران یان گروپە چەکدارەکانی عێراق بڕیاری لەسەر بدەن".

بە ووتەی ڕۆژنامەکە دەزگای موسادو سەرکردایەتی سەربازی ئیسرائیل، بە وردی چاودێری جموجۆڵەکان دەکەن و هێزەکانی ئیسرائیلیش لە ئامادە باشیدان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر هێرش و دەستدرێژیەک.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا