
شارەزایانی ئابووری پێشبینی بەرز بوونەوەی بەهای نەوتی خاویان دەكرد لەسەر بڕیارەكەی ئۆپێك كە لە چارەگی یەكەمی ساڵی داهاتوو بەرهەمهێنان كەمبكەنەوە، كەچی بەهای نەوت چەند سەنتێك دابەزی.
نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 10 سه‌نت كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 0.1%ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و گه‌یشته 64 دۆلار و 80 سه‌نت. هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا به ڕێژه‌ی 9 سه‌نت كه ده‌كاته 0.2%ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته 60.95 دۆلار.
ئۆپێك+ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر زیادكردنی كه‌مێك به‌رهه‌مهێنان بۆ مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی ئه‌مساڵ، له‌گه‌ڵ ڕاگرتنی كاتی هه‌ر زیادبونێك له ماوه‌ی چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2026دا، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه كه ئامانج لێی پاراستنی هاوسه‌نگی بازاڕه.