وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستپێکردنی هەنگاوەکانی بۆ تێکەڵکردنی داتاکانی کارتی نیشتەجێبوون لەناو کارتی نیشتمانیی یەکگرتوودا راگەیاند، بەبێ ئەوەی پێویست بە دەرکردنی هیچ بەڵگەنامەیەکی نوێ بکات.
بە وتەی لیوا میقداد میری، سەرۆکی فەرمانگەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی ناوخۆ، لە بەغداد و پارێزگاکاندا هۆبەی تایبەت بۆ نوێکردنەوەی ئەلیکترۆنیی زانیارییەکانی نیشتەجێبوون کراونەتەوە، و هاوڵاتییانیش دەتوانن لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکی مۆبایل و بە بەکارهێنانی ژمارەی کارتی نیشتمانی، زانیارییەکانیان ببینن و نوێی بکەنەوە.
ئامانج لەم پڕۆژەیە ئەوەیە کارتی نیشتمانی ببێتە تاکە بەڵگەنامەی سەرەکی لە سەرجەم مامەڵە حکومییەکاندا، بەمەش سەردانیکردنی فەرمانگەکان کەمدەبێتەوە، ئەرکی سەر شانی هاوڵاتییان سووک دەبێت و کاروبارە کارگێڕییەکان خێراتر رایی دەکرێن.
powered by social2s

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا