ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئیسرائیل كە رۆژی سێشەممە 2026/10/27 ئەنجامدرا بەرەی ئۆپۆزیسیۆن بە سەرۆکایەتیی گادی ئیزنکۆت بە بەدەستهێنانی 52کورسی پێشڕەویی بەدەستهێناوە لە بەرامبەر 50کورسی بۆ هاوپەیمانییەکەی بنیامین نەتەنیاهۆ، لە کاتێکدا پارتی "لیکۆد"ی نەتەنیاهۆ 24کورسی و پارتی "یاشار"ی ئیزنکۆت ۲۲ کورسییان مسۆگەر کردووە.

ئیزنکۆت ئەم ئەنجامانەی بە نیشانەی بێمتمانەییی هاووڵاتییان بە حکومەتی نەتەنیاهۆ دانا بەهۆی شکستی ٧ی تشرینی یەکەمەوە.
 لە لایەکی ترەوە، حزبی شیوعیی ئیسرائیل (بەرەی دیموکراتی بۆ ئاشتی و یەکسانی - حدش) سەرکەوتنێکی بەرچاوی تۆمارکرد؛ سەرڕای گوشار و بانگەشەی توندی بەرەی راستڕەوی یەهودی لە دژیان، توانینی دەنگەکانیان دوو هێندە بکەن و کورسییەکانیان لە ٥ کورسییەوە بۆ ١٠ تا ١١ کورسی بەرزبکەنەوە.

لەگەڵ ئەوەی پارتە عەرەبییەکان ۱۸ کورسییان هێناوە، بەڵام بەهۆی بەدەستنەهێنانی زۆرینەی پێویست (٦۱ کورسی) لەلایەن هیچ بەرەیەکەوە، ئیسرائیل بەرەو دانوستانی ئاڵۆز یان هەڵبژاردنی دووبارە هەنگاو دەنێت.

 

 

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا