
ئەندامێكی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران، پێشنیازەکانی ئەمریکای بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانوستان له‌سه‌ر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕەت ده‌كاته‌وه.
فەدا حوسێن مالیکی، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران، به ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند: سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كان، ئه‌مریكا چەندین پەیامی ناردووە و داوای لە تاران کردووە کە له گفتوگۆی دانووستانه‌كان به‌شدار بێت، بەڵام ئێران داواکانی ڕەتکردووەتەوە، چونكه تا ئێستا له‌به‌رنامه‌یاندا نییه بچنه ناو هیچ گفتوگۆیه‌كه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش ناڕه‌زایی وڵاته‌كه‌شی دوپات كرده‌وه له بوونی جبه‌خانه‌ی ئه‌تۆمی له ئیسرائیل به بێ هیچ چاودێرییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندیكردن به ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی.