گوڵاڵە ساڵح حەسەن

کاتێک مرۆڤ تێدەگات کە ژیان دەرفەتێکی کورت و دووبارەنەبووەوەیە بەهای ڕاستەقینەی ئازادی بیرکردنەوە و بڕیاردانی سەربەخۆ درک پێدەکات و هۆشیار دەبێتەوە لەبەر ئەوەی شوێنکەوتنی کوێرانەی زۆرینە هیچی لێ سەوز نابێت جگە لە لەدەستدانی ناسنامەی تایبەتی خۆی و نووقمبوون لەناو گێژاوی چاولێکەری بێبنەمادا کە مرۆڤەکان دەکاتە کۆپییەکی دووبارەکراوەی یەکتری و هزر و داهێنانیان لێ دەسێنێتەوە هەر لۆیە گرتنەبەری ئاڕاستەیەک کە بڕوا و قەناعەتی تەواوی خۆتی لەسەر بنیات نرا بێت گەورەترین سەرکەوتنە کە مرۆڤ لە تەواوی ژیانیدا بەدەستی بهێنێت تەنانەت ئەگەر ئەو ڕێگایە بڕینیشی زۆر ئەستەم بێت و بە تەنیا تێیدا ڕێبکەیت چونکە تەنیاییەکی ڕاستەقینە و بەکەرامەت لەسەر بڕوای خۆت هەزار جار چاکتر و بەپێزترە لەوەی لەناو ڕەوتێکی گەورەی گومڕا و بێ ئامانجدا بیت کە تەنیا بەهۆی ترس لە دابڕان یان لۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دەوروبەر خۆت تەسلیمی بڕیار و ویستی ئەوانی دیکە بکەیت و پاشکۆیەتی هەڵبژێریت چونکە مێژوو هەمیشە گەواهی ئەوەی داوە کە جیاوازەکان و ڕێگە سەربەخۆکان توانیویانە گۆڕانکاری ڕاستەقینە بخولقێنن و کۆمەڵگە بەرەو پێشەوە ببەن نەک ئەو کەسانەی لەناو لێشاوی جەماوەردا توواونەتەوە و بەبێ بیرکردنەوەی قووڵ چاویان داپۆشیوە و ڕێگەی زۆرینەیان گرتووەتە بەر بەبێ ئەوەی بپرسن ئایا ئەم ئاڕاستەیە دروستە یان هەڵەیە کەواتە هێزی ڕاستەقینەی مرۆڤ لەوەدا ڕەنگ دەداتەوە کە جڵەوی ژیانی خۆی بگرێتە دەست و بە ورەیەکی بەرزەوە پشتیوان لە بیروباوەڕە دروستەکانی خۆی بکات و هیچ کات ڕێگە نەدات دەنگی ژاوەژاوی زۆرینە دەنگی ویژدان و عەقڵی خۆی کپ بکاتەوە چونکە ڕێگەگرتنەبەر لەسەر بنەمای قەناعەت مرۆڤ دەگەیەنێتە لوتکەی سەربەرزی و ئاسوودەیی دەروونی .

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا