
دەنگ دەدەین بە کاندیدی ژمارە ٣٤٢
ژیانێکی ئازادو ئاسودە دواڕۆژێکی باشتر، کە دروشمی ڕێکخراوەکەمانە ئەم دروشمە لە پرۆژە و کارنامەی کاندیدی کۆتای ژمارە٣٤٢ ڕەنگی داوەتەوە کە حزبی شیوعی کوردستان پاڵپشتی دەکات، چونکە پێمانوایە تەنها ئەوان توانای بەرگریکردنیان لە توێژی لاوان و چینە پەراوێزخراوەکان هەیە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بۆیە بڕیارماندا کە پشتگیری و دەنگمان بۆ کاندیدی ژمارەی ٣٤٢ ببێت، هاوکات داوا دەکەین لە سەرجەم ئەندامان و دۆستانی رێکخراوەکەمان دەنگی پێ بدەن.
کاندیدی ژمارەی ٣٤٢ هاوڕێ (ثائرة يوسف عزيز) کاندیدی کورسی کۆتاکان دەتوانرێت لە سەرجەم ناوچە وپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەنگی پێبدرێت.
کاندیدی ژمارە ٣٤٢ مامۆستایەکی تێکۆشەر و لە بنەماڵەیەکی نیشتمان پەروەر و خوێن و قوربانییان پێشکەش بە گەل و نیشتمان کردووە.
یەکێتی لاوانی کوردستان