ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد ڕۆژی سێشەممەش ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥  پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەدەچێت.

  جومانە غەلای رایگەیاند، زیاتر لە ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار کەس لە رۆژی دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە.

 لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ، حەوت هەزار و ٧٦٨ بەربژێر کێبڕکێ لەسەر ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن، کە پێنج هەزار و ٥٢٠ بەربژێرییان پیاو و دوو هەزار و ٢٤٨ـیان ژنن، لە کۆی ٤٦ ملیۆنی دانیشتووانی عێراقیش تەنیا نزیکەی ٢١ ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، لەکاتێکدا نزیکەی حەوت ملیۆن کەس ناتوانن بەشداری دەنگدان بکەن، بەهۆی نوێنەكردنەوەی زانیارییەكانیان.

یەک ملیۆن و ٣١٣ هەزار و ٩٨٠ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و ٢٦ هەزار و ٥٣٨ ئاوارە بەشداریی هەڵبژاردنی تایبەت دەکەن.  هەروەها، لە دەنگدانی تایبەتدا، ٨٠٩ بنکە و ٤٥٠١ وێستگەی دەنگدان بۆ هێزە ئەمنییەکان و ٢٧ بنکە و ٩٧ وێستگەی دەنگدان بۆ ئاوارەکان کراوە دەبن.

ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە بەم شێوەیە دابەشکراوە: 

عێراق و هەرێمی کوردستان: ١ ملیۆن و ٣١٣ هەزار و ٨٥٩ کەس

دەستەی دەروازە سنورییەکان: ١ هەزار و ٥٩٦ کەس

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ٥٩٧ هەزار و ٤٥٣ کەس

دەستەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر: ١٨ هەزار و ٤١٠ هەزار

وەزارەتی بەرگری: ٢٩٨ هەزار و ٥٤ کەس

حەشدی شەعبی: ١٢٨ هەزار و ١٢٧ کەس

هەرێمی کوردستان: ٢٧١ هەزار و ٢١٩ کەس

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم:  ١٢٤ هەزار و ٣١٢ کەس

وەزارەتی پێشمەرگە: ١٤٥ هەزار و ٩٠٧ کەس

ژمارەی کورسیەکانی پەرلەمان و چۆنێتی دابەشبوونیان:

بەگوێرەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ٣٢٩ کورسییەکەی پەرلەمان بەمشێوەیە بەسەر ١٨ پارێزگاکەی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەشکراون و هەر پارێزگایەک بازنەیەکی هەڵبژاردنە:

دهۆک: ١١

کۆتای ژنان: ٣

سلێمانی: ١٨

کۆتای ژنان: ٥

هەولێر: ١٥

کۆتای ژنان: ٤

کەرکووک: ١٢

کۆتای ژنان: ٣

نەینەوا: ٣١

کۆتای ژنان: ٨

سەڵاحەددین: ١٢

کۆتای ژنان: ٣

دیالە: ١٤

کۆتای ژنان: ٤

بەغدا: ٦٩

کۆتای ژنان: ١٧

بەسرە: ٢٥

کۆتای ژنان: ٦

زیقار: ١٩

کۆتای ژنان: ٥

بابل: ١٧

کۆتای ژنان: ٤

ئەنبار: ١٥

کۆتای ژنان: ٤

نەجەف: ١٢

کۆتای ژنان: ٣

واست: ١١

کۆتای ژنان: ٣

دیوانیە: ١١

کۆتای ژنان: ٣

میسان: ١٠

کۆتای ژنان: ٣

کەربەلا: ١١

کۆتای ژنان: ٣

موسەننا: ٧

کۆتای ژنان: ٢

 پێکهاتەکانی کوردانی فەیلی، کوردانی ئێزدی، شەبەک، کریستیان و سابیئەی مەندائی نۆ کورسیی کۆتایان بۆ دیاریکراوە و بۆ پێکهاتەکان هەموو عێراق یەک بازنەیە و بەمشێوەیە کورسییەکان دابەش کراون:

٠ پێنج کورسی بۆ کۆتای کریستیان لە پارێزگاکانی؛ هەولێر، دهۆک، نەینەوا، کەرکووک و بەغدا.

٠ یەک کورسیی بۆ کۆتای کوردانی ئێزدی لە پارێزگای نەینەوا تەرخان کراوە.

٠ سابیئەی مەندائی یەک کورسییان لە بەغدا بۆ دانراوە.

٠ پێکهاتەی شەبەک یەک کورسییان لە نەینەوا بۆ دانراوە.

٠ کوردانی فەیلی مافی یەک کورسیی کۆتایان لە پارێزگای واست پێدراوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا