
ئیوارەی ئەمڕۆ یهكشهممه، هاوڕی ئەبو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و هاوڕییان پێشڕەو و هیوا محەمەد، ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان لەگەڵ مەکتەبی هەڵبژاردنی مەڵبەندی گەرمیان و بەرپرسی هەڵبژاردنی ڕێکخستنەکان کۆبووە.
هاوڕێ ئەبو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی، دەستخۆشی کرد لە هاوڕییانی گەرمیان و تەواوی هاوڕێیان کرد لەتەواوی مەڵبەندو ڕێکخستنەکان، کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووی بانگەشەی هەڵبژاردندا، ماندوو نەناسانە کاریان کردووە بۆ پاڵپشتی کردن و سەرخستنی (ثائرە یوسف عزیز) کاندیدی ژمارە ۳٤۲ ،لە کۆتای پێکهاتەکان.
هەروەها داوای کرد، لە ئێستا زیاتر هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ کۆکردنەوەی دەنگی زیاتر و پاڵپشتی زۆرتر.
ئەبو کاروان ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا کاندیدەکەمان ، کە پاڵپشتی دەکەین، لەلایەن زۆرێک لە نوسەر و کەسایەتی چەپ و پێشکەوتنخواز و توێژە جیاجیاکان پاڵپشتی دەکرێت.




