
بەپێی هەواڵی میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان، pkk، گەریلاکانی ئازادی هەنگاوێکی دیکە بۆ چەسپاندنی پرۆسەی ئاشتی دەنێن ، بەڵام تا ئێستا ڕوون نەبوەتەوە هەنگاوەکە چیە.
دوای ئەوەی لە ۱۱ی تەمموزی ئەمساڵ، ژمارەیەک گەریلای پەکەکە، وەک پیشاندانی نیاز پاکی بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی لەباکوور، لەمەراسیمێکی ڕێکخراودا، چەکەکانیان سووتاند، بڕیارە چالاکییەکی دیکە ئەنجام بدەن.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز، هەواڵێکی بڵاوکڕدوەتەوە،کە سبەی گەریلاکانی پەکەکە، هەنگاوێکی دیکەی مێژووی بۆ بەرەو پێشچوونی ئاشتی ڕادەیەگەیەنن، بەڵام تائێستا، ئاماژە بەجۆری چالاکیەکە نەدراوە .