
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگهیاند، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان گهیشت سبەی پێنجشەممە دەستدەکرێت به دابهشكردنی كه لەم مانگەدا، زیاتر لە 97%ی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن.
ئهمڕۆ چوارشهممه وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردهوه، دوێنێ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10ی ئهمساڵ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) دەستدەکرێت بە ئەنجام دانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش سبهی پێنجشەممە دەست بە دابەش کردنی دەکرێت.
ئاماژهی بهوهشكردوه، لەم مانگەدا، زیاتر لە 97%ی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.