
ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هیندستان گیریان خواردووە و بە هۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان ناتوانن بگەڕێنەوەو داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن، چارەسەرێک بۆ گەڕانەوەیان بدۆزنەوە.
ئەو هاووڵاتییانە بریتین لە قوتابی و نەخۆش و کەسوکارییان و بازرگانان و چوونەتە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق.
باس لەوەدەکەن بەرپرسانی باڵیۆزخانەی عێراق هەتا ئێستا وەڵامی پێویست و یەکلاکەرەوەیان نەداوەتەوە و خەمساردی زۆریان پێوەدیارە لەم ڕووەوە.
هاووڵاتییانی عێراق و هەرێم داوا لە باڵیۆزخانەی عێراق دەکەن، بە هەر ڕێگایەک بێت بیانگەڕێننەوە بۆ خاکی وڵات و بەشێکیان بە تایبەتی نەخۆش و چارەسەرخوازان، تووشی بێ پارەیی هاتوون و؟ناتوانن چیتر خەرجی مانەوە لە هیندستان دابینبکەن.