
ڕۆژی سێ شەممە 21/19/2025 هاوڕێ هۆگر چەتۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی ناوەندی هەڵبژاردن بەیاوەری ئەندامانی مەكتەب سەردانی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستانیان كرد.
لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری بزوتنەوەی دیمووکراتی گەلی کوردستان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركرادیەتییەوە پێشوازی كران.
مەبەست لەسەردانەكە هەماهەنگی نێوان. هەردوو حزب بوو لەمەڕ پرسی هەڵبژاردن و دیدی هاوبەشی هەردوولا (حزبی شیوعی كوردستان و بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان )بۆ پاڵپشتی لە كاندیدی سەربەخۆ لەسەر كۆتای پێكهاتەكان سائرە یوسف عزیز ژمارە342،هەردوولا تەئکیدیانکردەوە کە پشتگیری تەواوی ئەوكاندیدە دەکەن و هەوڵی سەرخستنی دەدەن.