
رێگای كوردستان
لەبارەی چۆنیەتی كۆكردنەوە و یەكخستنی هێزو تواناكانی لایەنە چەپ و دیموكراتییەكان و تێكۆشانی هاوبەش و دیدی هاوبەش بۆ قەیرانەكانی ئەمرۆی عێراق و كوردستان و پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی هەردوو حزب، حزبی شیوعی كوردستان و حزبی زەحەمەتكێشانی كوردستان لە شاری هەولێر كۆبونەوە.
شاندی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پێكهاتبوو لە هاورێیان بەڵێن عەبدوڵا سكرتێری حزبی زحمەتكێشانی كوردستان و بێكەس قادر جێگری سكرتێرو نیشتمان كەمال ئەندامی مەكتەبی سیاسی، شاندی حزبی شیوعی كوردستان پێكهاتبوو لە هاورێیان هیوا عمر جێگری سكرتێر و سوبحی مەهدی و بابا عەلی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی .
كۆبونەوەكە لە شاری هەولێر لە بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان بەرێوەچوو، بە پێی زانیارییەكانی رێگای كوردستان كۆبونەوەكانی هەردوولایەن بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی هاوبەش لەبارەی چۆنیەتی رووبەروو بونەوەی قەیرانەكان و پاڵپشتیكردنی داخوازییەكانی جەماوەر و بەهێزكردنی ناوەندی چەپی كوردستانی .