
شارەزا كەشناسیەكان ئاشكرایان كرد كە زۆرینەی بارانی ئەم ساڵ دەكەوێتە مانگەكانی داهاتوو و بارانەكانیش لەسەرووی ئاساییەوە دەبێت.
پێشبینی كەشناسەكان كه ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه، ئاماژه به بارانبارینی سه‌روی ئاسایی ده‌كات له مانگه‌كانی داهاتوی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2025 و (كانونی دوه‌م/1)ی 2026 له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
به‌وته‌ی سادق عه‌تیه شاره‌زای بواری كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، "ئه‌م پێشبینییه ئه‌رێنییانه یه‌كده‌گرنه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامی نوێكارییه‌كانی پێش‌و كه ئاماژه‌یان به چالاكیی سیستمێكی كه‌شوهه‌وای شێ‌دار كردوه كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و باكوری ده‌ریای سوره‌وه رو له‌ناوچه‌كانمان ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری بارانبارین بۆ سه‌روی ئاستی ئاسایی به‌رزكردوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له باشور و ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای وڵات".
له‌لای خۆیه‌وه، ڕوانگه‌ی سه‌وزی ژینگه‌ی عێراق پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبو، وه‌رزی بارانبارین له عێراق تا مانگی (تشرینی دوه‌م/11) یان (كانونی یه‌كه‌م/12)ی ئه‌مساڵ دوابكه‌وێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ڕێژه‌ی بارانبارین به‌راورد به ساڵانی ڕابردو سنوردار ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌توانێت قه‌یرانی ئاو زیاتر بكات و كاریگه‌رییه‌كانی بۆ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست درێژ بكاته‌وه دوای ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر پارێزگاكانی باشور دروست ده‌بێت".