دوێنێ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا،بەبێ ئەوەی باس لە مووچەی مانگی 9ی تێدا بکرێت.

پێشتر میدیای پارتی بڵاویکردەوە،‌ کە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە داوای لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە، مووچەی مانگی 9ی هەرێم خەرج بکات،سودانیش پێی ڕاگەیاندووە، کە تا ڕۆژی سێ شەممە ئەو پرسە یەکلایی دەکاتەوە.

دوێنێ کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدرا،بەڵام نە سودانی باسی لە مووچەی هەرێم کردووە،نە وەزیرە کوردەکان داوای خەرجکردنی مووچەیان کردووە.

 

وەزیرە کوردەکان بریتین له دوو وەزیری پارتی و دوو وەزیری یەکێتی و هەر چواریان له کۆبونەوەی دوێنێ ئامادەبوونە، بەڵام خۆیان لە بابەتی پرسی مووچە دوور گرتووە.

بەپێی هەموو پێودانگێک مووچەی مانگی 9بەم نزیکانە خەرج ناکرێت و دەچێتە کۆتایی مانگی 11،چونکە ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو.هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچێت و کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام نادرێت تا بڕیار لە خەرجکردنی مووچە بدرێت.

بە دواکەوتنی مووچەی مانگی 9، فەوتانی دوو مووچەی ئەمساڵ 11 و 12یەکلایی بووەوە.هەرچەنده مەترسی لەسەر فەوتانی 3 مووچەش هەیە،بەڵام ئەگەر هەیە لە کۆتایی مانگی 12، مووچەیی مانگی 10 خەرج بکرێت.

ساڵی ڕابردوو ئەگەرچی لەلایەن بەغداوە بەشێک لە مووچەی مانگی 12 خەرجکرا،بەڵام حکومەتی هەرێم ئەو بڕە پارەیەی خەرج نەکردو خرایە خەزێنەی حزبەکانی حکومڕان.

خەرجەنکردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم لەکاتێکدایە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. لە ڕۆژەکانی کۆتاییدایە،کەچی حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم سەرەڕای ئەوەی ئامادەنین مووچەیەک لە پارەی نەوتی قاچاخ و داهاتی ناوخۆ دابەش بکەن ،بەڵکو بەردەوامن لە بەڵێنی گەورەو چەواشەکاری بە خەڵک، وەک بەڵێنە جێبەجێنەکراوەکانی ڕابردوویان.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا