
تادێت ئازادی رادەربڕین لە هەرێم بەرتەسک دەبێتەوە و رۆژنامەنووس و چالاکوانان و کەسانی بوێر و ناڕازی لەدەسەڵات دەستگیردەکرێن .”هەر ڕۆژەی بەتۆمەتێک ڕۆژنامەنوسێک دەستگیر دەکرێت یاخود ڕاپێچی دادگا دەکرێت و سزا دەدرێت، ئەمەش ناوو ناوبانگی هەرێمی کوردستانی لەکەدار کردووەو بۆتە هۆی نیگەرانی نێو دەوڵەتی.”
ڕۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی شێروان شێروانی لە تشرینی یەکەمی 2020 دەستیگرکرا پاشان بە چەند تۆمەتێکی جۆراوجۆر تاوانبارکرا.بەهۆی ئەم تۆمەتانە چەند جارێک دادگاییکراو بەماوەی جیاجیا،سزای زیندانی دراوە،بەڵام لە دوایین دادگاییکردنیدا، کە ڕۆژی 19ی ئابی ئەمساڵ بەڕێوەچوو، 4 ساڵ و 5 مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەهۆی ئەم سزایەوە شێروان شێروانی تا مانگی شوباتی ساڵی 2030 لە زینداندا دەمێنێتەوە.
لە ڕۆژی 27ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2025 لە هەولێر بەڕێوەبەری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەستگیرکرا،
کە ۆەک کەناڵەکە ئاماژەی پێدەکات لەسەر سکاڵای دەزگای ئەیلول دەستگیراوەو تۆمەتبار کراوە بەزڕاندنی ناوی پارتی،بەڵام دواتر بە کەفالەت ئازادکرا.
هەروەها پاش ئەوەی به تۆمهتی تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی ههرێمی كوردستان و بەهۆی ڕوماڵی شەڕی نێوان دەزگا ئەمنیەکان و عەشرەتی هەرکی، داواكاریی گشتیی دهۆك سكاڵای یاسایی لهسهر وێستگهنیوز تۆماركرد،لە 28ی تشرینی یەکەمی 2025،ڕۆژنامەنوس سیروان غهریب، سهرنووسهری وێستگهنیوز لهبهردهم لێكۆڵهرهوهی دادی بنكهی پۆلیسی ئهزمهری شاری سلێمانی ئامادهبوو، بەڵام دواتر بەکەفالەت ئازادکرا.
ئێستا لەهەرێمی کوردستان ئازادیەکان بەجۆرێک بەرتەسککراونەتەوە تەنانەت لە سەر نوسینی کۆمێنتێک خەڵک دەستگیر دەکرێت.
چالاکوانی مەدەنی محەمەد رەئوف قوربانی، كە بەردەوام لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رەخنەی لە دەسەڵات دەگرێت لەبەرانبەر خزمەت نەکردنی شاری چەمچەماڵ، لەسەر نوسینی كۆمێنت، ماوەی (16) رۆژ دەستگیركراو، بەپێی وتەی كەسوكارەكەی بە بڕیاری دادوەرو بە مادەی (2)ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن دەستگیركراوە.بەڵام دوای 16 ڕۆژ مانەوە لەزیندان لە دوو ڕۆژی ڕابردوو ئازادکرا.