لەپارێزگای کەرکوک هاوشێوەی شارو شاروچکەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان،حزبی شیوعی کوردستان دەنگ بە کاندیدی ژمارە 342 دەدات و جگە لەم کاندیدە دەنگ بەهیچ لیست و کاندیدێک نادات.

لەو بارەیەوە دڵشاد حەساری ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و سکرتێری مەڵبەندی کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان ڕایگەیاند، ئێمە وەک حزبی شیوعی کوردستان لە پارێزگای کەرکوک تەنها پشتیوانی لە کاندیدی سەربەخۆ لە کۆتای پێکهاتەکان (ثائرە یوسف عزیز) ژمارە 432 دەکەین بۆ پەرلەمانی عێراق، جگە لەم کاندیدە ئێمە دەنگ بەهیچ لیست و کاندیدێکی تر نادەین.

دڵشاد حەساری داواشی لە تەواوی کەسوکاری شەهیدان وپێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان و زیندانیە سیاسیەکان و ڕێکخستنە نهێنیە دێرینەکان و ئەندام و دۆستانی حزبی شیوعی  و تەواوی خەڵکی شاری کەرکوک کرد ، کە کار بۆ هاوڕێ (ثائرە یوسف عزیز )  بکەن و لە ڕۆژی 11/11 دەنگی پێبدەن بۆ گەیشتن بە پەرلەمانی عێراق.

شایانی باسە حزبی شیوعی کوردستان پشتیوانی ڕاستەوخۆ لە کاندیدی سەربەخۆ لە کۆتای پێکهاتەکان (ثائرە یوسف عزیز) ژمارە 432 دەکات و لەتەواوی شارو شاروچکەو ناوچە جیاجیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.کار بۆ سەرخستنی دەکات.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا