
مووچەی مانگی هەشتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابهش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویكردەوە: ڕۆژی یەکشەممە 2025/11/2 مووچەی مانگی هەشتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
نزیکەی 43 هەزار مامۆستای سەر بە وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە لەسەر داهاتی ناوخۆ بە گرێبەست کراون و مووچهیان پێدەدرێت.