
بە گوێرەی میدیای پەکەکە، کە رۆژی یەکشەممە بڵاویان کردووەتەوە: "بەڕێوەبەری ته‌ڤگه‌ری ئازادیی بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی، لە قۆناخی دووەمدا هەموو هێزەکانی گەریلای لە تورکیاوە کشاندەوە بۆ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا."
دەقی راگەیێندراوەکەی پەکەکە:
بۆ رای گشتیی
دوای گه‌یشتنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به ئاستی مه‌ترسی زۆر جدی له‌سه‌ر ئاینده‌ی كورد و توركیا، ساڵی رابردوو له‌سه‌ر بانگه‌وازییه‌كانی سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی مەهەپە ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی و پاشان رێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان پرۆسه‌یه‌ك ده‌ستیپێكرد و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش كه به بانگه‌وازی "ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک"ـی رێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان له 27ـی شووباتی 2025ـدا به ناسنامه‌ی خۆی گه‌یشت، به قۆناخێكی تا دواڕاده گرنگ و هه‌ستیاردا ده‌گوزه‌رێت.
ئێمه‌ی لایه‌نی كورد له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه له ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردوودا له‌سه‌ر بنچینه‌ی بانگه‌وازی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک هه‌نگاوی گه‌وره‌ی مێژووییمان نا. دوابه‌دوای بانگه‌وازییه‌كه و له رۆژی 1ـی ئاداردا به ئامانجی به‌رقه‌راركردنی زه‌مینه‌یه‌كی ئارام و ئاسووده بۆ گفتوگۆكردن ئاگربه‌ستمان راگه‌یاند.
رێبه‌ر عەبدوڵڵا ئۆجەلان به رێبازی گونجاو ئاراسته‌ی نیشاندا و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش پەکەکە له رۆژانی 5-7ـی ئایاردا، 12ـیە‌مین كۆنگره‌ی خۆی سازدا و بڕیارماندا به كۆتاییهێنان به هه‌بوونی رێكخراوه‌یی پەکەکە و ستراتیژییه‌تی تێكۆشانی چه‌كداری و ئه‌و بڕیاره‌شمان له‌سه‌ر زیاد كرد كه ته‌نیا به سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆیانه‌ی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان ده‌توانرێت پراكتیزه بكرێن. دوای دوو مانگ و له 11ـی ته‌مووزدا، دوای بانگه‌وازی به‌دیمه‌نی رێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان گرووپی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک کە له 30 كه‌س پێكهاتبوو و به پێشه‌نگایه‌تی هاوسه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کەجەکە به‌سێ هۆزات، له مه‌راسیمێكدا چه‌كه‌كانیان سووتاند و به ڕوونی و كرداریی هه‌ڵوێست و به بڕیارداریمانەوە له كۆتاییهێنان به تێكۆشانی چه‌كداری سه‌لماند.
ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییانه‌ی لایه‌نی كورد كه به پێشه‌نگایه‌تیی رێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و پەکەکە ئه‌نجامی دان، كاریگه‌رییه‌كی قوڵی له كه‌شوهه‌وای سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا كرد و گیان و ئیراده‌یه‌كی نوێی له بواری ئاشتی و دیموكراتیزه‌بووندا خسته‌ڕوو. ئه‌م هه‌ڵوێسته بوێرانه و فیداكارانه‌یه‌ی كورد كه هه‌میشه لایه‌نگری ئاشتی و دیموكراسی و ئازادیی بووه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیاش پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا.
سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێسته ناته‌واوه‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان به ئامانجی وه‌لاوه‌نانی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسییه سه‌ختانه‌ی به‌رۆكی كورد و توركیای گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بناخه‌ی ژیانی ئازادی، دیموكراتیک و برایه‌تی سه‌ده‌ی داهاتوو دابنرێت و پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی به قۆناخی دووه‌م بگه‌یه‌ندرێت، له هه‌وڵی هه‌نگاوی نوێی كردارییدایه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رنامه و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12 و به ده‌ستووری ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستمانكرد به هه‌نگاوی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌مان له توركیا له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری مه‌ترسی پێكداداندان و زه‌مینه له‌بارن بۆ ڕوودانی ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو. كشانه‌وه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی توركیاوه به‌ره‌و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا ده‌كرێت و به‌شێك له‌و گرووپانه‌ی گه‌یشتوون به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا ئێستاكه لێره ئاماده‌ن و به‌شدارن له‌م کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەدا. هاوكات له‌و سه‌نگه‌رانه‌ی ناوچه سنوورییه‌كانیشدا كه ئه‌گه‌ری پێكدانان و هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراویان له‌سه‌ره، ڕێوشوێنی هاوشێوه و سازه‌ندانه گیراونه‌ته‌به‌ر.
بێگومان پراكتیك ده‌بێته نیشانده‌ری ئاستی كاریگه‌ری ئه‌م هه‌نگاوانه‌مان. به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه كردارییانه‌شمان جارێكی تر به‌بڕیاربوون و هه‌ڵوێستی ڕوونمان سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12 ده‌سه‌لمێنێت.
زۆر روون و ئاشكرایه كه ئێمه پابه‌ندین به بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12ـوە و به‌بڕیاریشین له جێبه‌جێكردنی دا. به‌ڵام بۆ جێبه‌جێكردنییان پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هه‌نگاوه یاسایی و سیاسییانه‌ی پرۆسه‌كه بنرێن كه مه‌رجی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12ـی پەکەکە بوون. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته یاسای ڕاگوزەری تایبه‌ت به پەکەکە به بنچینه وه‌ربگیردرێت و بۆ به‌شداریكردن له سیاسه‌تی دیموكراتییانه‌ش ده‌ستبه‌جێ یاساكانی په‌یوه‌ست به ئازادی پێویست و ئه‌نتیگراسیۆنی دیموكراتی ده‌ربكرێن.
بانگه‌وازییه‌كه‌مان بۆ تێكڕای گه‌له‌كه‌مانه به‌تایبه‌تیش ژنان و گه‌نجان. رۆژ؛ ڕۆژی چاوه‌ڕوانیكردن نییه، رۆژی تێكۆشانی رێكخراوه‌ییه بۆ به‌دیهێنانی ژیانی ئازادی و دیموكراسی. هه‌ر بۆیه هه‌ر كه‌سێك خۆی له‌م ژیانه‌دا ده‌بینێته‌وه پێویسته له ئاستی هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ریدا بۆ سه‌ركه‌وتنی "پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی" تێبكۆشێت.
مانیفێستی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک مسۆگه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت.
٢٦/١٠/٢٠٢٥
بەڕێوەبەری ته‌ڤگه‌ری ئازادیی.