بۆ: خانەوادەی هاوڕێی تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرین هاوڕێ‌ نازەنین

بەڕێزان مامۆستا سەرداری هاوسەری و خاتوو کوێستانی کچی.

دڵتەنگی خۆمان رادەگەیەنین........

هەواڵی كۆچی دوایی هاوڕێ‌ (بەدریە محەمەد ئەمین) ناسراو بە نازەنین لەناخەوە نیگەرانی كردین، ئاخر ئەو هەر لەتەمەنێكی بچوكەوە چالاكترین ئافرەتی نێو رێخستنەكانی حزبی شیوعی عێراق بوو لە سلێمانی، هەر لە كارخانەی جگەرەكەی ئەو شارەش رۆڵی بوێرانەی دەگێڕا و نەترسانە هەموو ئەركەكانی خۆی جێبەجێ‌ دەكرد، كەبووە پێشمەرگەش وەك هاوڕێیەكی بوێر بەشداری چەندین چالاكی كردوەو ناوبراو هەتا دواهەمین چركەكانی ژیانی لەسەر هەمان رێباز بوو.

بەداخەوە ئەم كۆچە ناوەختە ئێمەی دڵتەنگ كردو دەخوازین دواین ناخۆشی خانەوادە تێكۆشەرەكەی بێت، ئێمە وەك حزبی شیوعی كوردستان ئەم پرسەیە بەپرسەی خۆمان دەزانین، چونكە یەك لە ژنە بوێر و خاوەن هەڵوێستەكان بوو، هاوخەمین و دڵتەنگی خۆمان رادەگەیەنین و دڵنەوایی خانەوادە بەڕێزەکەی دەکەین.

مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان

28/10/2025

May be a black-and-white image of smiling

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا