
هاوڕێیان - سەفین، فەهد، صارم،حازم، دەشتی، تانیا،تاڤگە، معاذ)
کۆچی دوایی دایکی ئێوەی بەڕێز( سامیە عوسمان) کە دەکاتە هاوژینی هاوڕێی تێکۆشەر و کادیری ناسراوی حزب و کەسایەتی کۆمەڵایەتی شاری هەولێر هاوڕێ ( ملا عباس بوستانی) نیگەرانی کردین ، ناوبراو بەدرێژایی ژیانی لە خەباتی شاخ و شار و قۆناغەکانی ئاشکراو نهێنی تێکۆشان هەمیشە وەکو قەڵایەک پشتیوانی هاوڕێ مەلاعەباسی پێشمەرگە و کادیری ماندوونەناس و ئازای حزبمان بوو، لەم ڕێگایەشدا قوربانی زۆریانداو بەرگەی هەموو بارودۆخە سەختەکانیان گرت و سەربەرزانە تێیانپەڕاند و جێگای شانازین.
هاوبەشی خەم و پرسەتانین و هیوای سەبووری و دڵنەواییتان بۆ دەخوازین و کۆست و پرسەتان پرسەی هەموو هاوڕێیان و حزبە.
تەمەن درێژی بۆ ئێوەی بەڕێز و بە ئومێدین دووربن لە خەم و دوا کۆست و ناخۆشیی ژیانتان بێت.
گیانی هاوڕێ سامیە عوسمان شادبێت.
مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان
٣١-١٠-٢٠٢٥